سەردێڕ:

بریکاری وەزارەتی پەروەردە: حکومەتی کاربەڕێکەر بڕیاریداوە ھیچ کەسێکی تازە دانامەزرێت

PM:08:34:15/03/2025

1424 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، لە رێگەی رێکخستنەوەی میلاکەوە کێشەی کەمی مامۆستا لە ناوەندەکانی خوێندن چارەسەر دەکرێت، بە جۆرێک ئەو شوێنانەی مامۆستای زیادە دەگوازنەوە بۆ ئەو شوێنانەی مامۆستایان کەمە و ئەو گرفتەی ھەیە چارەسەر دەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، سەیوان فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردە بە میدیای پارتی راگەیاندووە، بەھۆی بڕیاری حکومەتی کاربەڕێکەر نزیکەی پێنج ھەزار و ٥٠٠ مامۆستایان خانەنشین دەبێت و بۆشایی لە ناوەندەکانی خوێندن دروست دەبێت، حکومەتیش بڕیاریداوە دامەزراندن جارێ بووەستێت و ھیچ کەسێکی تازە دانامەزرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێگە نادەن خانەنشینبوونی مامۆستایان ھیچ کاریگەری لەسەر پڕۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان دروست بکات، بۆ ئەوەش رێکخستنەوەی میلاک لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

دەشڵێت، بۆیە ئەو ئالیەتە دانراوە بۆ ئەوەی ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت و کاریگەری لەسەر پڕۆسەی خوێندن دروست نەبێت، ھەر چەندە بۆ ئەم چەند مانگە گرفتەکە چارەسەر بووە و کاریگەری لەسەر پڕۆسەی خوێندن دروست نابێت.













گەلەری