سەردێڕ:

منداڵێک لە پرۆژەی ئاوی خەبات خنکا

PM:07:43:15/03/2025

856 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێک لە پرۆژەی ئاوی خەباتدا خنکا و لە ئێستادا تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کردووە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، منداڵێک لە پرۆژەی ئاوی خەبات خنکا، دوای چەند کاتژمێرێک توانراوە تەرمەکەی لەلایەن تیمی ژێرئاوی کەڵەک دەربهێنرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵەکە کچێکی تەمەن حەوت ساڵانە و دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی، لە ئێستادا رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.













گەلەری