سەردێڕ:

لە کەرکوک خانووی چەند هاوڵاتییەک رووخێندران

PM:06:40:15/03/2025

1120 جار خوێندراوەتەوە

لە کەرکوک خانووی چەند هاوڵاتیەک ڕوخێندران و خاوەن خانووەکانیش دەڵێن، بە فەرمانی پارێزگاری کەرکوک خانووەکان دروستکراون و هەر بە فەرمانی ئەویش خانووەکانیان رووخێندراون.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە شاری کەرکوک خانووی چەند هاوڵاتیەک رووخێندران خاوەن خانوەکانیش بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، بە فەرمانی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک خانووەکانیان رووخێندراون.

ئاماژەیان بەوەشکرد، کە ماڵەکەی پارێزگاریش نزیک ماڵەکانی ئەوانە و (تەجاوز) زیادەڕەویە، بەڵام تەنها ماڵەکانی ئێمە روخێنراوە.

ئەروەشیان خستەڕوو، شەممان لە کەرکوک سەرجەم وەزارەتەکان دەوامیان نیە و پشووە سەرەڕای ئەوەش هاتوون خانوەکانیان رووخاندوین.

هەروەها، خانووەکان بە بڕیاری خۆی دروست کراوە و هەر بە بڕیاری خۆشی خانوەکانی رووخاندووین.













گەلەری