PM:03:02:15/03/2025
1008 جار خوێندراوەتەوە
پاش نزیکەى سێ ساڵ لە بریاری بە فەرمی ناساندنى مەرزی سازان لەلایەن حکومەتى عێراقەوە، وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى حکومەتى کاربەڕێکەر دەڵێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێم وەردەگرن بۆ دروستکردنى رێگاى مەرزی سازان.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مەرزی سازان، کە پارێزگای هەڵەبجە بە پارێزگاى کرماشانی ئێران دەبەستێتەوە بە دەروازەیەکی گرنگ بۆ بوژانەوەى ئابوری و بازرگانى پارێزگای هەڵەبجە دادەنرێت، بەڵام سەرباری بە فەرمی ناساندنى لەلایەن حکومەتى عێراقەوە، حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم دەستى تێ ناچێت پارەی پێویست بۆ راکێشانى رێگایەکی شیاو بۆ مەرزەکە خەرج بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەى مانگی ١١ـی ساڵی ٢٠٢٢ محەمەد شیاع سودانى سەرۆک
وەزیرانى عێراق لەسەر داواى فراکسیۆنى نەوەی نوێ لە پەرلەمانى عێراق ژمارەیەک بڕیاریدا
لەوانەش، بەفەمی ناساندنی هەدوو مەرزی کێلێ لە قەڵادزێ و سازان لە هەڵەبجە.