AM:10:19:15/03/2025
18500 جار خوێندراوەتەوە
تا ئێستا حکومەتى کاربەڕێکەر لیستى مووچەی ئەم مانگە و دەرخستەى کۆتایی و داهاتى ناوخۆی مانگی رابردووى رادەستى بەغدا نەکردووە تاکو پێش جەژن حکومەتى عێراق هاوشێوەى مووچەخۆرانى خۆی مووچەى مانگی سێی هەرێمیش بنێرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، چاوەروان دەکرێت هەفتەى داهاتوو حکومەتى عێراق دەست بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتى بۆ مانگی سێ بکات و تاکو ٢٥ مانگ پرۆسەکە کۆتایی بێت.
هاوکات هەرچى هەرێمیشە، پێشتر حکومەتى کاربەڕێکەر رایگەیاند وەزارەتەکان
راسپێردراون کە بە زوویی لیستی مووچە ئامادە بکەن تا رەوانەى بەغدا بکرێت، لەو بارەیەوە
رێباز حەملان، بریکاری پێشووى وەزارەتى دارایی عێراق دەڵێت، وەزارەتەکانى حکومەتى
کاربەرێکەر راسپێردراون لیستى مووچە بەپێی سیستمی نوێ ئامادەبکەن، وتیشى، وەزارەتى
دارایی هەرێم ئەم مانگەش هەمان لیستى مووچەى مانگی دوو دەنێردرێت بۆ بەغدا تا کێشەى
بۆ دروستنەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر چاوگێک بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لە دوو مانگی
رابردوودا بەهۆى گرفتەکانى لیستى مووچە و پابەندنەبوونى حکومەتى کاربەڕێکەر بە رادەستکردنى
داهاتى ناوخۆیی، مووچەى هەرێم لەسەر راسپاردەى سەرۆک وەزیران خەرجکراوە و هۆشداریش
دراوە بە حکومەتى کاربەڕێکەر کە دەبێت پابەند بێت بە رێکەوتنەکانەوە.