PM:11:25:14/03/2025
2452 جار خوێندراوەتەوە
میدیا تورکیەکان رایانگهیاند، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پێشنیاری بۆ ئیدارەی نوێی سوریا ئەوەیە کە مافی کوردانی سوریا بدرێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیا تورکیەکان رایانگەیاند، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەبارەی سوریاوە باسی لەوەکردووە، زۆر گرنگە هەمو ئەو گروپه چەکدارانەی بەشدارن لە چالاکییە تیرۆریستییەکان لە سوریا لە هاوکێشەکە دوربخرێنەوە و هەموو دانیشتوان بگەڕێنەوە بۆ ژیانێکی ئاسایی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە گوێ لە بانگەوازەکەی (پهكهكه)
بگیرێت و وەک دەرفەتێکی مێژویی سەیر بکرێت، پێویستە رێکخراوەکە ئەمە وەک بنەما
وەربگرێت و دەست بە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی خۆی بکات.
وتیشی، پێمانوانییە لە سوریا هیچ ئۆتۆنۆمییەک هەبێت یان رێککەوتنێک ههبێت لهبارهی بونی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد.