PM:08:42:14/03/2025
27628 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بە دیاریکراوی لە سەنتەری شاری سلێمانی هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سبەینێ شەممە، لە کاتژمێر ١ ەوە تاقیکردنەوەکە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بە دیاریکراوی لە سەنتەری شاری سلێمانی هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی، ئەم تاقیکردنەوەیە رێکارێکی رۆتینیە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبا، بە ئامانجی دۆزینەوە و دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی سەر تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم تاقیکردنەوەیە
هەموو گەڕەکەکانی ناوشار ناگرێتەوەو سنوردارە لە چەند شوێنێکی دەست نیشانکراو.
هەروەها، بۆ ئەم
مەبەستەش، وەزارەتی کارەبا هاوڵاتیان پێشوەختە ئاگادار دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی
نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.