PM:03:03:14/03/2025
1120 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بارانبارینی ئەم دواییە یەدەگی ئاوی بە بڕی ٣٠٠ ملیۆن مەتر سێجا بەرزکردووەتەوە
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو چەند شەپۆلە بارانەی ناوچەکەی گرتبووەوە، لەئێستادا یەدەگی ئاوی عێراق ٣٠٠ ملیۆن مەتر سێجا لە بەنداو و سەرچاوە ئاوییەکاندا زیادیکردووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەو چەند شەپۆلە بارانەی لە ماوەی رابردوودا ناوچەکەی گرتبووەوە سوودێکی
زۆری بە جوتیاران و کەرتی کشتوکاڵ گەیاندووە، بەجۆرێک کە جوتیاران کەمترین جار زەوییە
کشتوکاڵییەکانیان ئاوداوە.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، بەهۆی بارانبارینەوە توانیویانە ١٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکاندا
بەدەستبهێنن، هەروەها ٢٠٠ ملیۆنی دیکەش لە دەریاچەی تەرتار و چەند سەرچاوەیەکی دیکە
سوودی لێبینراوە.