سەردێڕ:

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: چاوەڕوان دەکەین لە وەرزی بەهاردا رێژەی بارانبارین زیاد بکات

PM:04:50:21/02/2025

1700 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ باران کەمتر لە ساڵەکانی پێشوو باریوە، بەڵام چاوەڕوان دەکەن هاوشێوەی ساڵانی پێشوو لە وەرزی بەهاردا رێژەی بارانبارین زیاد بکات و قەرەبووی کەمبارانی وەرزی زستان بکاتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، هێمن موراد، بەڕێوەبەری کەشناسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو و تا ئێستا لە شاری هەولێر زیاتر ١٣.٧ ملیم باران باریوە و ئەوە رێژەیەکی باشە و کاریگەرییەکی باشی دەبێت.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، بە تێکڕایی بڕی باران بارین بۆ ئەمساڵ تا ئێستا گەیشتووتە نزیکەی ٩٩ ملیم ئەو رێژەیەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر کەمترە و ساڵی رابردوو لەم کاتەدا سێ هێندەی ئێستا باران باریبوو.

باسی لەوەشکرد، چەند ساڵێکە ئەزموونیان کردووە و بە درێژای ١٠ ساڵی رابردوو جگە لە ساڵی ٢٠١٩، لە وەرزی زستان ئەم حاڵەتە دووبارە بووەتەوە لە شاری هەولێر و رێژەیەکی کەم باران باریەوە و لە وەرزی بەهاردا رێژەکە سێ هێندە زیادی کردووە.

وتیشی، هیوادارن بۆ ئەمساڵیش لە وەرزی بەهاردا بە هەمان شێوەی ساڵانی رابردوو بارانێکی باش ببارێت و قەرەبووی کەمبارانی وەرزی زستان بکاتەوە.


 













گەلەری