سەردێڕ:

بەفربارین بەردەوام دەبێت؛ ئەم ناوچانەش دەگرێتەوە

AM:09:39:22/02/2025

35468 جار خوێندراوەتەوە

بەفربارین سەنتەرى پارێزگای سلێمانى و بەشێک لە شارەکانى تری گرتووەتەوە. کەشناسیش دەڵێت، تا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تێکەڵەى بەفر و باران بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، شەپۆلی بەفر و باران بەردەوام دەبێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەوروبەری گرتووەتەوە و لە پێنجوێن نزیکەی ١٥ سانتیمەتر بەفر باریوە. هاوکات، لە رێگای پێنجوێن - سەیدسادق بەفرێکی زۆر دەبارێت و شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە کە لە حاڵەتی ناچاریدا نەبێت رێگاکە بەکارنەهێنن.

بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا، شەپۆلی بەفر و باران بەردەوام دەبێت و لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری و تا کاتەکانی دوانیوەڕۆ تێکەڵەی بەفر و باران بەردەوام دەبێت و لە پارێزگای هەولێریش ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری بارانباراین هەیە.

هاوکات، سبەینێش پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی بەیانیدا بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی ببارێت و لە کاتەکانی شەویشدا پلەکانی گەرما بۆ خوار پێنج پلەی ژێر سفر داببەزن.













گەلەری

‌بەپەلە