سەردێڕ:

ئاگر لە قوتابخانەیەک کەوتووەتەوە؛ سەرجەم بەڵگەی قوتابیان سوتاوە

PM:09:43:19/02/2025

110472 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەیەکی سنووری شاری کەرکوک ئاگر لە قوتابخانەیەک کەوتووەتەوە و سەرجەم کەلوپەل و بەڵگەی قوتابیان سوتاوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سنووری ناحیەی لەیلان لە شاری کەرکوک ئاگر لە لە ژووری کارگێڕی قوتابخانەیەک کەوتووەتەوە و هەموو زانیاری و بەڵگەی قوتابییەکان سوتاوە.

سەبارەت بە رووداوەکە سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی لەیلان بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، گومان دەکەن ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بێت و قوتابخانەکە دوو دەوامی تێدایە و سەر بەخوێندنی کوردیە.






سۆران محەمەد - کەرکوک













گەلەری

‌بەپەلە