PM:07:13:12/02/2025
211576 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە بەبۆنەی ناوەڕاستی مانگی شەعبان دەوامی فەرمی رادەگیرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە پشووی فەرمیە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و خوێندنگەکان، جگە لە دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لە کەرکوک، بەبۆنەی ناوەڕاستی مانگی شەعبان.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان، زانکۆ
و کۆلیژ و پەیمانگاکانی سەرپشک کرد لەوەی رۆژەکە بکەن بە پشوو یان نا بەپێی پلان و
پابەندییەکانی خۆیان.