سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: من کوردم، زمانی دایکم کوردییە

PM:01:17:21/02/2025

1440 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ رۆژی زمانی دایک رایگەیاند، سەری رێز دادەنەوێنن لە ئاست هەموو ئەو نووسەر و شاعیر و زمانزان و خەمخۆرانەی خزمەتی زمانی کوردییان کردووە و گەشەیان پێ داوە.


ئەمرۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، "سەرباری ئەو هەموو فشار و هەڕەشەیەی لەسەر زمانەکەمان هەبووە و هەیە، سەری رێز دادەنوێنین لە ئاست هەموو ئەو نووسەر و شاعیر و زمانزان و خەمخۆرانەی خزمەتی زمانی کوردییان کردووە و گەشەیان پێ داوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان وەک پارێزەری زمانی کوردی تاڵی و شەونخونی زۆریان چەشت تا پارێزگاری لە زمانی کوردی وەک ناسنامەی نەتەوەی کورد بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەی بتوانن زمانی کوردی بپارێزین دەبێت گەشەی پێ بدرێت و پشتگیری ئەو کەسە دڵسۆز و خەمخۆرانە بکەن کە هەوڵ دەدەن زمانی کوردی لەگەڵ زانستە جۆراوجۆرەکان و گۆڕانکارییەکانی ئەم سەردەمە بگونجێنن.













گەلەری