سەردێڕ:

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگایەکی سەرەکی داخرا

PM:11:35:20/02/2025

94608 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رێگای سەرەکی نێوان ئیدارەی سۆران و راپەرین داخراوە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە.


ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رێگای زینی وەرتێ کە رێگای سەرەکی نێوان ئیدارەی سۆران و راپەڕینە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و بەستنی رێگاکە داخراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا رێگاکە گیراوە و تیمەکانیان سەرقاڵی راماڵینی بەفرەکەن و داوا لە شۆفێران دەکات دوور بن لە رێگاکانی ناوچە شاخاوەییەکان.





کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری