سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

AM:08:34:21/02/2025

20864 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەرورد بە دوێنێ دابەزی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان تا رادەیەک دابەزینی بەخۆوە بینی و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٤ دۆلار دابەزی، ئۆنسەیەک لەو کانزایەش بە دوو هەزار و ٩٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

هاوکات، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم دابەزی و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٠ هەزار دینارە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی پێنج هەزار دینار دابەزیوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، دوو هەفتە بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣١ هەزار دینارە

 زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٢١ هەزار دینارە

 زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٥٠ هەزار دینارە

 زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٠ هەزار دینارە

 نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٢١ هەزار دینارە













گەلەری

‌بەپەلە