PM:10:06:08/02/2025
204588 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سبەی لە سەرجەم قوتابخانە ناحکومییەکان و باخچە ناحکومییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بەهۆی سەرما و سۆڵەوە پشووی فەرمی دەبێت. هاوکات، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام رابگرن.
ئەمڕۆ شەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سبەی رۆژی یەکشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٥، لە سەرجەم قوتابخانە ناحکومییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆی سەرما و سۆڵەوە پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپشک کراون بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکە ئیداریەکانیان بۆ بڕیاردان بەپێی بارودۆخی کەشوهەوای سنوورەکانیان سەبارەت بە پشووی سبەینێ.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە زۆربەی خوێندنگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتە و سەرماو سۆڵەیەکی زۆر رووی لە سلێمانی کردووە، وای کردووە لە زۆربەی خوێندنگاکان بکرێتە پشوو.
ئارام
محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى
ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە
کاتى پێویستدا دەوام رابگرن.