PM:12:35:21/02/2025
13036 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ناوی ٥٠ هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە بەڵام زەوی نییە دابەشیبکەن بەسەر فەرمانبەراندا.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی باسی لەوەکرد، لە ئێستادا ناوی ٥٠ هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە و فەرمانی وزارییان بۆ دەرچووە، بەڵام زەویان نییە تاوەکو دابەشی بکەن بەسەر فەرمانبەراندا.
ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان
ناوەی ٢٤٠ هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆری
فەرمانبەران زەوییان وەرنەگرتووە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو زەوییانەی کە لەلایەن حکومەتی
کاربەڕیکەرەوە دابینکراوە بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا دوورەدەستن و نرخیان
هێندە هەرزانە کە بەشی تێچووی تاپۆکردنەوەی زەوییەکان ناکات.