سەردێڕ:

جوتیاری کورد و جەیشی عێراقی

PM:10:02:17/02/2025
1544 جار خوێندراوەتەوە
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
+ -

ئەوەی ئەو عەسکەرە تەنگە قەویە عەرەبە بەرانبەر بەو جوتیارە کوردەی گوندی شەناغە دەیکات، هیچی کەمتر نیە، لەخاوەن هۆسەکانی ئحنە ئەلبەدو وێن ئەلعەدو، ئەوەهەوڵی سوکایەتی پێکردن و خنکاندنە، لەسەر ئەو دەکۆمێنتە دەبێ نەک هەر ئەو بەشەرە، بگرە دەبێت وەزیری بەرگریش بدرێتە دادگا، چونکە ئیدی ئەوە پەروەردەی وەزارەتەکەی ئەو بەڕێزەیە، من دڵنیام ئاوەزی عەرەبی سونە تۆزقاڵێک بەرانبەر کوردی کەرکوک نەگۆڕاوە، زۆر جار لەقسەو گفت و گۆدا بەر یەکدەکەوین، هەر دەڵێی ئێمە خاکی ئەوانمان داگیر کردوە، هێندە دەکڕوزێنەوە، کەدەستیشیان بڕوات، خوداکەی خۆیشیان ناناسن.

لەڕاستیدا بەرانبەر ئەو گرتە ڤیدۆییە دەبوو دەست و بردهەموو بەرپرس و پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا کۆبونایەتەوەو بەریان بەو شەڕ فرۆشتنە ئاشکرایە بگرتایە، ڕاستی من وتومە عەرەب، بەڵام جارێ نازانم سەربازەکە عەرەبە یان تورکمان ، چونکە سابت محەمەد عەباسی تورکمانەو تەلەعفەریەو زۆر دۆستی ساین ئەردۆغانیشە، جارجارەش سەفەری لای کارداشەکانی دەکات لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە، بۆیە پێویستە محەمەد شەیاع سودانیش بێتە سەر هێڵ، ئەوەشمان بیر نەچێتهەرێمی کوردستانیش دەبێ ئەمە نەخاتە چوار چێوەی بەیانێکەوەو هیچی تر.

هەڵوێستی ئەو سەربازەو لەئەگەری لێنەپرسینەوەی لەلایەن خودی وەزیرەوە دەچێتەخانەی پیلانی داڕێژراوەوە، خوابکەم کوردە حەیاتەکەش لەو پیلانەدا نەبێ لەبەر ئەوەی کورد بۆ پیلان دژی خۆی زۆر خڕە.

ئێمە زۆر جار وتومانە دەبێ ئاوەزی فاشیزمانەلەعێراق بگۆڕێت گەر نا هیچ مانایەک بۆ پێکەوە ژیان و پێکەوە بوون وەک هاوڵاتی نامێنێتەوەو هەمان دۆخی جەلادو قوربانی سەردەمی سەدامی گۆڕ بەگۆڕ درێژەی دەبێت، یەکمین کارێک کە دەبێت بکرێ دۆزینەوەو ناسینەوەو بانگردی تەنگە قەویەکەو هاوکارەکانێتی بۆ دادگای کردن و پێویستە بەئامادەبوونی کورد ئەوانە دادگایی سەربازی بکرێن و لەپۆست و پلە دەربکرێن، لەبەر ئەوەی کارەکەی پێچەوانەی ئەرکی سوپاو پێچەوانەی دەستوریشە، کەسیش مافی ئەوەی نیە بەجوتیاری کورد بڵێت دان بەخۆتانا بگرن، ئەوان قوربانین، نەک جەلاد.

گەلەری