AM:10:31:21/02/2025
17060 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی سۆران ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە و بەهۆیەوە هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت راگیرا.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەشی راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاگاداری گەشتیارانی دەروازەکەمان دەکەینەوە کە بەهۆی بارینی بەفر ئاستەنگی هاتووچۆ لە هەردوو سنوور هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت رادەگیرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، راگیرانی هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت تەنها بۆ ماوەی یەک
رۆژە و رۆژانی داهاتوو دەروازەکە کراوە دەبێت بۆ گەشتیاران.