سەردێڕ:

ناوی فەرمانبەرانی سوودمەند بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوکرایەوە

PM:04:29:19/02/2025

145444 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دادی هەرێم رایگەیاند، زیاتر لە دوو هەزار فەرمانبەری وەزارەتی داد ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی هاتووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە كه‌ له‌ هەموو فەرمانگەکانی وەزارەتی داد له‌ سه‌رانسه‌رى كوردستان، دوو هه‌زار و ٥٩٢ فەرمانبەر له‌ وه‌رگرتنى زه‌وى سوودمه‌ند ده‌بن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دواى ئەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان درا.

بۆ بینینی ناوی سوودمه‌ندان به‌پێی پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كلیك لەم به‌سته‌رانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:


سلێمانی

هەولێر

لیستی دووەم هەولێر

دهۆک

هەڵەبجە

راپەڕین

زاخۆ

سۆران

گەرمیان












گەلەری