PM:01:50:21/02/2025
1224 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق پلانه‌كه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ له هایپه‌رماركێته‌كان بۆ زیاتر لە سەدا ٤٠ راگه‌یاند و ده‌ڵێت، هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ده‌چنه ناو هایپه‌رماركێته‌كانه‌وه پابه‌ندن به تایبه‌تمه‌ندییه عێراقییه‌كانه‌وه.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لاما هاشم موسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی هایپه‌رماركێت و شوێنه تایبه‌ته‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای رێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هات له ژێر رۆشنایی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌و پێیه‌ی پڕۆژه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م خزمه‌تێكه بۆ
هاوڵاتیان بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی خۆراك و هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی ناوماڵ کە نرخی كه‌ره‌سته
له‌ژێر چاودێری و وردبینی كه‌رتی گشتیدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها به نرخێكی كێبڕكێكار
كه خزمه‌ت به هاوڵاتی ده‌كات، هه‌ركه‌سێك به‌ده‌وری هایپه‌رماركێته‌كه‌دا بڕوات،
ئه‌وا نرخه‌كان له بازاڕه ناوخۆییه‌كان له‌٢٠٪ بۆ ٢٥٪ كه‌متر ده‌بینێت به‌رامبه‌ر
به‌هاوتاكانیان له‌بازاڕه گشتیه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
ئامانجەکانی پڕۆژه‌كه بریتین له كوالیتی و ره‌وایی كه‌ره‌سته و كاڵاكان، هه‌روه‌ها
پابه‌ندی تایبه‌تمه‌ندییه عێراقییه‌كانن و هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه هه‌ن له
چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كاندان و جارجاره پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها كه‌ره‌سته‌كان
ناچنه ناو هایپه‌رماركێت و كۆگاكانی پڕۆژه‌كه به‌بێ وردبینییه‌كی ته‌واو و
پشكنین.
باسی له‌وه‌شكرد،
پرۆژه‌ی هایپه‌رماركێت له‌ناو فرۆشگا ساده‌كانی ماركێتیندایه، به‌و پێیه‌ی كاریگه‌رییه‌كی
روون و ئاشكرای كه‌رتی حكومی له‌سه‌ر فرۆشگاكانی ماركێتین هه‌بووه، هه‌روه‌ها
پڕۆژه‌كه لێره گه‌وره‌تر و رێكخراوتره و به پلانێك كه زیاتر له بوارێك له‌خۆده‌گرێت،
كه بریتییه له دابینكردنی راسته‌وخۆ و هاورده‌كردنی زیاتر.
له‌باره‌ی
نرخه‌كانیشه‌وه وتی، چه‌ند پلانێك دانراون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی هایپه‌رماركێته‌كان،
هه‌نگاوی داهاتووش كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی هایپه‌رماركێته‌كان ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی له
چه‌ند رۆژی داهاتوودا رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه ده‌گاته زیاتر ٤٠٪ـی نرخه‌كان.