سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

AM:09:19:22/02/2025

2212 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا زیادیکرد و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١١ دۆلار بەرزبووەوە، ئۆنسەیەک لەو کانزایەش بە دوو هەزار و ٩٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

هاوکات، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٢ هەزار دینارە و زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٢ هەزار دینارە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، دوو هەفتە بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.


نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٢٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٥٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٢ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٢٢ هەزار دینارە

 













گەلەری