سەردێڕ:

خوێندنی باڵای عێراق: ١٨ زانکۆی عێراق لە پۆلێنبەندی جیهانی 'تایمز' دایە بۆ ساڵی ٢٠٢٥

PM:05:00:22/01/2025

1956 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند، ناوی ١٨ زانکۆی عێراق لە ریزبەندی زانکۆکانی خوێندنی باڵای تایمزی جیهانیدا هاتووە بۆ ساڵی ٢٠٢٥.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڵاویکردەوە و رایگەیاند، ریزبەندی جیهانی تایمز ئەنجامی وەشانی خۆی بۆ پسپۆڕییە ئەکادیمییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ (ریزبەندی زانکۆکانی جیهانی بەپێی بابەت) راگەیاندووە و ناوی ١٨ زانکۆی عێراقی لە ریزبەندییەکەدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زانکۆیانەی عێراق کە پلەی ئەرێنییان بەدەستهێناوە بریتین لە زانکۆکانی بەغدا، ئەنبار، نەحرەین، تەکنیکی ناوەڕاست، دیالە، تەکنەلۆجی، موستەنسرییە، بابل، بەسرە، موسڵ، قادسیە، واست، تەکنیکی فوراتی ناوەڕاست، تەکنیکی باکوور، تکریت، کەربەلا، زی قار، و موتاننا .

هاوکات، ئەم زانکۆیانە بەسەر پسپۆڕییە ئەکادیمییە جیاوازەکاندا دابەشکراون وەک، ئەدەب و زانستە مرۆڤایەتییەکان و زانستی کۆمپیوتەر و خوێندنی پەروەردەیی و ئەندازیاری و زانستی ژیان و تەندروستی و دەرمان و زانستی فیزیا و زانستە کۆمەڵایەتییەکان.

هەروەها، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان لەم پۆلێنکردنەدا پێشبرکێیان کردووە بەپێی ١٨ پێوەری پەیوەست بە ستانداردەکانی وانەوتنەوە، ژینگەی توێژینەوە، کوالیتی توێژینەوە، داهاتی پیشەسازی، و تێڕوانینی نێودەوڵەتی.













گەلەری