سەردێڕ:

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر هەمواری بودجە

PM:04:21:19/01/2025

2260 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامیکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی لیژنەی دارایی دەنگماندا لەسەر هەموارى بڕگەى (ج) لە ماددەى ١٢ کە تایبەتە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم. دەشڵێت، بەپێی هەموارەکە تا ئەو کاتەیی کۆمپانیایەکی پسپۆر دەستینشان دەکرێت، بۆ هەر بەرمیلێک نەوت ١٦ دۆلار وەک سلفە دەدرێتە هەرێم.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی لیژنەی دارایی دەنگماندا بە لەسەر هەموارى بڕگەى (ج) لە ماددەى ١٢ کەتایبەتە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگی لەسەر بدرێت، و بەوەش دەستبکرێتەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی هەموارەکە بڕی ١٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت وەک سلفە دەدرێتە هەرێم بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە تا ئەو کاتەی کۆمپانیایەکی پسپۆر کە لەماوەی ٦٠ رۆژ دەستنیشاندەکرێت بە رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا خەملاندنێکی دادپەروەرانە دەکرێت بۆ تێچووی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم.

وتیشی، بەپێی یاسای بودجەی فیدڕاڵی، هەرێم دەبێت رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە بکات یان لەرێگەی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاریبێنێت.


 













گەلەری