سەردێڕ:

سودانی: "٦٣ ملیار دۆلارمان بۆ وەبەرهێنان لە دوو ساڵدا دابینکردووە"

PM:12:04:15/01/2025

2372 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵدا قەبارەی وەبەرهێنانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا عەرەبی و بیانییەکان گەیشتووەتە ٦٣ ملیار دۆلار.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا لەگەڵ نوێنەرانی ٢٤ کۆمپانیای بەریتانی کۆبووەتەوە و رێکەوتن واژۆ کراوە لە بوارەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێداندا.

ئەوەشی خستەڕوو، چاکسازی راستەقینەیان لە عێراقدا کردووە و ئاسانکاری و پاڵپشتییان بۆ کەرتی تایبەت و چاکسازییان لە باج و گومرگ و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و هەموو رەزامەندییەکانی پەیوەست بە وەبەرهێنان جێبەجێ کردووە و حکومەتەکەیان لە بودجەی سێ ساڵەی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ دا بڕی ١٠٠ ملیار دۆلاریان بۆ وەبەرهێنان بۆ وەزارەت و پارێزگاکان دابینکردووە.













گەلەری

‌بەپەلە