سەردێڕ:

ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆس نزیکەی ١٥٠ ملیار دۆلار زیانی لە ئەمریکا داوە

PM:01:45:12/01/2025

2592 جار خوێندراوەتەوە

ئاگرەکەی شاری لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا تا دێت تاو دەسێنێت و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانی نزیکەی ١٥٠ ملیار دۆلاریشی بە ئابوری ئەو وڵاتە گەیاندووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بەرپرسانی ویلایەتی کالیفۆرنیا هۆشداریان داوە و دەڵێن بەهۆی خێرای باوە، چاوەڕێ دەکرێت ئاگرەکەی دەوروبەری شاری لۆس ئەنجلۆس زیاتر تەشەنە بسێنێت و بەهۆیەوە باری لەناکاویان راگەیاندووە.

ئاگرەکە لە پێنج ناوچەی لۆس ئەنجلوس کەوتووەتەوە و زیاتر لە حەوت هەزار و ٥٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و ٤٠٠ کارمەندی گاردی نیشتیمانیی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان، بەپێی ئەو ئامارانەیشی بڵاوبووەتەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٥ هەزار هێکتار دارستان و پاوان سوتاون.

لای خۆیەوە جۆو بایدن رایگەیاند، ئاگرەکە بە گەورەترین کارەسات دادەنرێت لە مێژووی شاری لۆس ئەنجلۆسدا و دەڵێت بەڵگەیە کە گۆڕانکاریی کەشوهەوا بووەتە واقعێکی حاشا هەڵنەگر.

هاوکات بە وتەی رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" زیانە داراییەکانی ئاگرەکە نزیکەی ١٥٠ ملیار دۆلار مەزەندەکراوە، هەروەها ئاگرەکان زیاتر لە ٣٦٠ هەزار کەسی ناچارکردووە شارەکە جێبهێڵن.













گەلەری