PM:01:34:11/01/2025
1468 جار خوێندراوەتەوە
روسیا و ئۆکرانیا پێکەوە شەوی رابردوو چەند هێرشێکیان ئەنجامداوە لەرێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە و دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن هەردوولا خراونەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە روسیا لە ماوەی شەوێکدا لەرێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ٧٤ هێرشی ئەنجامداوە بۆ ناو خاکی ئۆکرانیا و سیستمی بەرگری ئۆکرانیاش ٤٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە و ٢٧ فڕۆکەشیان پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان لە شاشەی رادار بێسەروشوێن بوون.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بەهۆی پاشماوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کەوتووەکانەوە زیان بەر باڵەخانە و
ئۆتۆمبێلەکانی حەوت ناوچەی جیاواز کەوتووە و هێرشەکە هیچ کوژراو و بریندارێکیشی لێنەکەوتۆتەوە.
لەبەرامبەردا
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، شەوی رابردوو بەرگرییە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیان ٨٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی
ئۆکرانیایان لەناوبردووە لە چەند ناوچەیەکەی روسیا.