سەردێڕ:

عێراق؛ ١٣ فڕۆکەی نوێی مۆدێرن وەردەگرێت

PM:11:03:09/01/2025

3008 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەرگرتنی ١٣ فڕۆكەی مۆدێرن لە چوارچێوەی پلانی نوێكردنەوەی گەشتی ئاسمانی پشتڕاستكردەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، ئەو فڕۆكانەی وەرگیراون بریتین لە شەش فڕۆكەی بۆینگ ماكس و دوو فڕۆكەی درێم لاینەر (بۆینگ) و پینج فڕۆكەی ئێرباس.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی وەزارەت وەرگرتنی (٣١) فڕۆكەی مۆدرێنە تا ساڵی ٢٠٢٧، جەختیشیكردەوە ئەم پڕۆژەیە لەچوارچێوەی ستراتیژێكی تۆكمە و پلانی بەرزكردنەوەی تواناكانی گواستنەوەی ئاسمانی و هاوسەنگی لەگەڵ نوێترین ستانداردە نێودەوڵەتییەكاندایە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پلانانەی كە داڕێژراون بەپێی خشتە كاتییە دیاریكراوەكان بەردەوامن، ئەمەش رەنگدانەوەی پەرۆشی وەزارەتە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی كەرتی فڕۆكەوانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری كوالیتی بەرز بۆ گەشتیاران.













گەلەری