PM:05:02:09/01/2025
4216 جار خوێندراوەتەوە
کرێملین رایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون لە وتارە سەرنجڕاکێشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکەین، کە هەڕەشەی لکاندنی ناوچەی گرینلاندی دانیمارکی کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین رایگەیاند، جەمسەری باکوور بوارێکە لە بەرژەوەندیی نیشتیمانییەکانمان، "ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە سەرنجڕاکێشەکان دەکەین، کە خۆشبەختانە تا ئێستا لە ئاستی لێدوانەکاندا ماونەتەوە".
ئەوە لەکاتێکدایە، ترەمپ چەندین جار ئارەزووی خۆی بۆ بەدەستهێنانی ئەو
دوورگەیە دەربڕیوە کە دەکەوێتە نێوان زەریای جەمسەری باکوور و زەریای ئەتڵەسی و
دابەشبوونێکی ئیداریی سەربەخۆیە لە چوارچێوەی شانشینی دانیمارک.
هاوکات، لەم دواییانەدا سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رەتیکردەوە رێکاری سەربازی
بۆ دەستبەسەرداگرتنی گرینلاند و کەناڵی پەنەما رەت بکاتەوە.
لە
لێدوانێکیدا وتی، "دەتوانم ئەمە بڵێم: ئێمە پێویستمان پێیانە بۆ ئاسایشی
ئابووری"، ئاماژەی بەوەشکرد، "من پابەند نابم بەوەوە (نەگرتنەبەری رێکاری
سەربازی). رەنگە پێویست بکات شتێک بکەین".