سەردێڕ:

حکومەتی عێراق ٢٣١ ملیار دینار بۆ دروستکردنی هەزار خوێندنگەی نمونەیی دابین دەکات

PM:09:44:07/01/2025

1596 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر دابینکردنی زیاتر لە 231 ملیار دینار بۆ دروستکردنی هەزار خوێندنگەی نمونەیی لە کەرکوک و چەند شارێکی عێراق.


ئەمڕۆ سێسەممە ٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا، رەزامەندییان داوە کە لە ١٢ پارێزگای عێراق، هەزار خوێندنگەی نمونەیی دروست بکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، خوێندنگەکان لە پارێزگاکانی کەرکوک، بەغدا، بەسڕە، میسان، واست، نەینەوا، ئەنبار، دیوانیە، زیقار، سەڵاحەدین، موسەننا و نەجەف دروست دەکرێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕەی کە دیاری کراوە، زیاتر لە ١٣١ ملیار دیناری بۆ دروستکردنی خوێندنگە نمونەییەکانە و نزیکەی ١٠٠ ملیار دیناریشی بۆ کڕینی پێدوایستییەکانە.













گەلەری