سەردێڕ:

کۆشکی سپی ئەو تۆمەتەی ترەمپ رەتدەکاتەوە کە بایدن رێگری لە گواستنەوەی دەسەڵات دەکات

AM:09:48:07/01/2025

1520 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، پڕۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ ئیدارەی داهاتوو بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی کارا و بێ کێشە بەرەو پێش دەچێت، ئەمەش پێچەوانەی ئەوەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاندووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کارین ژان پیێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە فڕۆکەکەی بایدن، لە رێگەی واشنتۆنەوە بۆ نیو ئۆرلینزی ویلایەتی لویزیانا، کاتێک داوای لێکرا لێدوان لەسەر لێدوانەکانی ترەمپ بدات، وتی: “من وەڵامی هەموو قسەکانی سەرۆکی هەڵبژێردراو نادەمەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک جۆ بایدن باوەڕی بە دیموکراسی و دامەزراوەکانمان و گرنگی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات هەیە، ئەرکی دەستەبەرکردنی گواستنەوەی کارا و بێ کێشەی دەسەڵاتی بۆ ئیدارەی داهاتوو پێمان سپاردووە.

وتیشی: بایدن دەیەوێت بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەسەڵات بگوازرێتەوە و لێرەدا دەمەوێت هەمووان بیربخەمەوە کە خۆی چوار ساڵ لەمەوبەر ئەمەی بەدەست هێناوە ئێستا دەیەوێت بەهەمان شێوە رادەستی بکات بەبێ کێشە.

وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند کە بایدن پێش مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ پێشوازی لە جێنشینەکەی دەکات و بەشداری لە چالاکییەکەدا دەکات.













گەلەری