ئاژانسە جیهانیەکان رایانگەیاند، زریانێکی گەورە و بەفربارینی زۆر روویان لە ناوچەکانی ئەمریکا کردووە بە تایبەت لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکا، لە کاتێکدا باری نائاسایی لە حەوت ویلایەت راگەیەندراوە
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسە جیهانیەکان رایانگەیاند، زریانێکی زستانە بەناوی ستۆرم بلێر (Storm Blair) کە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە، هاوکات باری نائاسایی لە حەوت ویلایەتی ئەمریکا راگەیەندراوە.
کەشناسی جیهان رایگەیاند، لە واشنتۆن دی سی و ناوچە دابڕاوەکان بە
نزیکەیی ١٦ ئینج بەف باریوە کە بە چاو دەبینرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زریانەکە بەهۆی گێژەڵوکەی جەمسەرییەوە بووە -
کاتێک هەوایەکی زۆر سارد کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە دەوری وڵاتی پۆڵەندا گیر دەبێت و
تێکدەچێت هاوکات کەشوهەوای سارد دەهێنێتە باشوور واتە ئەمریکا.
باسی لەوەشکرد، پێشبینی دەکەن کە ئەم زریانەی رووی لە ئەمریکا کردووەلە ساڵی ٢٠١١ەوە تاوەکو ئێستا نەبینراوە
بەوشێوەیە چڕو سارد بێت.
هاوکات، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر بووەتە هۆی داخستنی قوتابخانەکان و
پچڕانی گەشت و هۆشداری کەمبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر لە هەندێک لە ناوچەکانی ئەمریکا.