PM:02:40:05/01/2025
1300 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە رۆژى چوارشەممەى ئەم هەفتەیە، سەرۆک وەزیرانى عێراق بە سەردانێکى فەرمى بچێتە ئێران و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتەدا کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق بڵاوى کردەوە، بڕیارە محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، سەردانی ئێران بکات و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئێراندا چەند پرسێکى دووقۆڵى و دواین گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە تاوتوێ بکات.
ئەوەش لەکاتێکدا، سەردانەکەى سودانى دواى ئەوەدێت کە چەند گۆڕانکارییەکى
گەورە لە ناوچەکەدا روویداوە و بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەریی رووداوەکانیش بەر
بەغدا و تاران کەوتووە.