AM:10:17:05/01/2025
2304 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند ، شەوی رابردوو ئۆکرانیا هێرشێکى فراوانى کردووەتە سەر روسیا، بەڵام توانیویانە ٦١ فڕۆکەى بێفرۆکەوان بخەنە خوارەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ٣٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەسەر خاکی هەرێمی رۆستۆڤ و ٢٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە هەرێمی بریانسک و دووانیان لە هەرێمی ڤۆرۆنێژ خراونەتە خوارەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژانی رابردوودا ئۆکرانیا
بە موشەکی ئەتاکمسی دوورمەودای ئەمریکی هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی بێلگۆرد و خاکی
روسیا ، بەڵام موشەکەکان هیچ زیانێکیان نەبووە و لە رێگەی سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە
خراونەتەوە خوارەوە.