سەردێڕ:

هۆزە دابڕاوەکانی ئیندۆنیزیا بە تیروکەوان رووبەڕووى پۆلیس بوونەوە

PM:08:54:04/01/2025

2472 جار خوێندراوەتەوە

لە بەشێکی وڵاتانی جیهاندا، تا ئێستاش چەند هۆزێکی سەرەتایی و دابڕاو هەن کە بە هیچ جۆرێک شارستانییەتیان پێنەگەیشتووە. لە ئیندۆنیزیاش دوو هۆزی دابڕاو لەسەر کێشەی زەوی و زار بووەتە شەڕیان، پۆلیسی وڵاتەکەش بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن چونەتە شوێنەکە، بەڵام دوو هۆزەکە بە تیروکەوان رووبەڕوویان بوونەتەوە


ئەمڕۆ شەممە ٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، لەبارەی رووداوەکەوە، وەزیری ناوخۆی ئیندۆنیزیا رایگەیاند، لەنێوان دوو هۆزی دابڕاوی وڵاتەکە بە ناوەکانی دانی و مۆنی لە شاری مۆمیکا شەڕ دروستبووە، ئەوەش بەهۆی کوشتنی پیاوێکی هۆزی مۆنی لەلایەن هۆزی دانییەوە لەسەر کێشەی زەوی و زار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆلیسی شارەکە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە چووەتە شوێنەکە، بەڵام هەردوو هۆزەکە بە تیروکەوان رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بوونەتەوە و هێرشیان کردووەتە سەریان، بەوهۆیەشەوە گرژی دروست بووە و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون کە یەکێکیان پۆلیسە و تیرێک بەر ملی کەوتووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکەش دەڵێت، پۆلیسی زیاتریان ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.

باسی لەوەش کردووە، ئەو دوو هۆزە دووژمنایەتییەکی کۆن لە نێوانیاندا هەیە و چەندین جار رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، بەوهۆیەشەوە تائێستا چەندین کەسیان لە یەکتر کوشتووە.













گەلەری