تۆمیکۆ ئیتۆکا، ژنێکی ژاپۆنیە و بەپێی تۆماری گینس بەتەمەنترین کەسی جیهانە و ئەمڕۆ لە تەمەنی ١١٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، یۆشیتسوگو ناگاتا، بەرپرسی سیاسەتی بەساڵاچووان رایگەیاند، ئیتۆکا لە ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، لەخانەی چاودێری لە شاری ئاشیا لە ویلایەتی هیۆگۆ لە ژاپۆن کۆچی دوایی کردووە.
بەپێی گروپی توێژینەوەی بەتەمەنەکان،
ساڵی رابردوو دوای مردنی ماریا برانیاسی، تەمەن ١١٧ ساڵ، ئیتۆکا بووەتە بەتەمەنترین
کەس لەجیهان و ئیتۆکا لە ٢٣ی ئایاری ١٩٠٨ لەدایکبووە و حەزی لە مۆز و خواردنەوەیەکی
ژاپۆنی بە تامی ماست بووە بە ناوی کالپیس.
ساڵی رابردوو کاتێک پێی وتراوە کە لە
لوتکەی ئەو کەسانەی جیهانی کەتەمەنیان سەر و سەدەیەکە، بە سادەیی وەڵامی داوەتەوە
و وتویەتی "سوپاس".
هەروەها، ئیتۆکا ساڵی رابردوو بە گوڵ و
کێک و کارتێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی شارەوانییەوە یادی لەدایک بوونی خۆی کردەوە.