PM:02:03:04/01/2025
2316 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کەس مافی ئەوەی نیە گۆڕانکاری و چاکسازیمان بەسەردا بسەپێنێت، چ لەبواری ئابووریدا بێت یاخود ئەمنی.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کەسانێک هەوڵیانداوە گۆرانکارییەکانی سووریا ببەستنەوە بە قسەکردن لەسەر گۆڕینی سیستمی سیاسی لە عێراق و هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری و چاکسازیمان بەسەردا بسەپێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، جەختیکردەوە
کە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری و چاکسازیمان بەسەردا بسەپینێت، چ لە بواری
ئابووری دا بێت یاخود ئەمنی .
ئەوەشی خستەڕوو، کە بە پەرۆشن بۆ بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ
هەموو وڵاتان، هەروەها لە چەند مانگی رابردوودا لەگەڵ برایان و دۆستان و بەپشتیوانی
بەردەوامی هێزە سیاسییە نیشتمانییەکانی حکومەت لەم پرۆسەیەدا هەوڵیان داوە بۆ ئەوەی
عێراق نەبێتە گۆڕاپانی جەنگ.