سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا ٩٥ ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا

PM:07:42:03/01/2025

2644 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی کازاخستان رایانگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە کازاخستان ٩٥ ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، پێگەی ئازەرنیوز، بە پشتبەستن بە میدیاکانی کازاخستان بڵاویکردەوە، لە کازاخستان بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و بەستنی رێگاکان، لە یەکێک لە رێگا خێراکانی ئەو وڵاتە ٩٥ ئۆتۆمبێل پێکیاندا داوە.

هاوکات، بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانەکانی کازاخستان، رووداوەکە لەسەر رێگایەکی سەرەکی ناوچەی ئاکمۆلا بەهۆی نالەباری کەشوهەوا روویداوە و هیچ حاڵەتێکی مردن و بریندار تۆمار نەکراوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەواوە بووە، شۆفێرەکانیش  نەیانتوانیوە مەودای دووری نێوانیان رەچاو بکەن، ئەمەش بووەتە هۆی روودان و پێکدادانی ئەو ژمارە زۆرە.













گەلەری