سەردێڕ:

ئاسایشی عێراق؛ پلانی چەکدارێکی توندڕەوی پووچەڵ کردەوە

PM:07:05:03/01/2025

1712 جار خوێندراوەتەوە

ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، ده‌ستگیركردنی چەکدارێکی توندڕەوی راگه‌یاند، كه‌ به‌نیازبووە هێرشێكی تاوانكاری له‌ دوزخورماتوو ئه‌نجام بدات.


ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٤، ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردووەتەوە ده‌زگای ئاسایشی عێراق رایگەیاندووە، هێزێك له‌ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی توانیویانە تیرۆریستێك ده‌ستگیربكەن کەنیازی ئەوەی هەبووە له‌ قه‌زای دوزخورماتوو به‌ سود وه‌رگرتن له‌ ته‌قه‌مه‌نی هێرشێكی تاوانكاری گه‌وره‌ ئه‌نجام بدات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، به‌پێی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ سه‌ر به‌  ناوچەکانی کەرکوکە و له‌وێ ئه‌ركه‌كانی دابینكردنی پاڵپشتی لۆجستی و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، جگه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی بانده‌ توندڕەوەکان له‌رێگا‌ی تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیاوه‌.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، به‌پێی دانپێدانانه‌كانی، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ راسپێردراوە بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژ به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دوزخورماتوو، به‌ چاندنی ته‌قه‌مه‌نییه‌ك كه‌ پێشتر له‌ گۆڕستانێكدا شاردوویەتیەوە.













گەلەری