PM:01:27:02/01/2025
1480 جار خوێندراوەتەوە
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەمریکا سێ رووداووی جیاواز روویاندا و بەهۆیەوە ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون بەرپرسانی وڵاتەکەش دەڵێن، رووداوەکان تیرۆریستی بوون.
لە رووداوی یەکەمدا کەسێک بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە لە ویلایەتی لویزیانای ئەمریکا خۆی کرد بەناو هاوڵاتیاندا و بەهۆیەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات دوابەدوای ئەو رووداوە لە بەردەم هۆتێلەکەی
ترەمپ لە لاس ڤێگاسی ویلایەتی نێڤادا ئۆتۆمبێلێکی تێسلا تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک
گیانی لەدەستدا، لەبارەیەشەوە ئیلیۆن مەسک رایگەیاند، کە رووداوەکە تیرۆریستی
بووە.
لەلایەکی دیکەوە لە نیویۆرک لە یانەیەکی
شەوانەدا بەهۆی تەقەکردنەوە ١١ کەس بریندار بوون و پۆلیسی نیویۆرکیش دەڵێت،
رووداوەکە لە گەڕەکی کوینز لە ناوەڕاستی نیویۆرک روویداوە.