کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، ئێف بی ئای لە لاس ڤێگاس کار لەسەر ئەوە دەکات کە ئایا تەقینەوەی تێسلا سایبەرترۆک لەبەردەم هۆتێلی ترەمپ "کردەوەیەکی تیرۆریستی" بووە یان نا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کیڤن مەکماهیل، بەڕێوەبەری پۆلیسی لاس ڤێگاس لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ماوەیەکی کەم لە کاتژمێر ٨:٤٠ خولەکی بەیانی ئۆتۆمبێلەکە لە هۆتێلەکەدا کەوتووەتەوە و تیمەکانیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بدۆزنەوە کە ئاگری گرتووە.
وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە
لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ بە کرێ گیراوە و کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەیانی دوێنێ چوارشەممە
گەیشتووەتە لاس ڤێگاس، هاوکات، نزیکەی کاتژمێرێک دوای گەیشتنی بارهەڵگرەکە لە هۆتێل
ترامپ وەستاوە و تەقیوەتەوە.
کامێرای چاودێری
شۆفێرێک دەرکەوتووە کە نزیکەی کاتژمێرێک پێش تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە بەردەم هۆتێلی
ترەمپ لە لاس ڤێگاس تێدەپەڕێت، دواتر لە کۆتایی ئەو کاتژمێرەدا گەڕاوەتەوە و لە بەردەم
هۆتێلەکە وەستاوە، دوای چەند چرکەیەک ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە.
گرتەیەکی ڤیدیۆیی
کە لەلایەن پۆلیسەوە لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڵاویکردووەتەوە، دەرکەوتووە
کە دەبە بەنزین و گولە هاوەن و یارییە ئاگرینەکان لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلی جۆری تێسلا
دەسووتێن.
کیڤن مەکماهیل
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت بە تایبەتی سوپاسی ئیلۆن ماسک بکەم" کە زانیارییەکی
زۆری بە دەسەڵاتداران داوە، لەنێویاندا ناردنی ڤیدیۆی راستەوخۆ لە وێستگەکانی شەحنکردنەوەی
تێسلا بۆ یارمەتیدان لە هەوڵەکانیان بۆ بەدواداچوونی شۆفێرەکە.
دوای
ڕووداوەکە هۆتێل ترامپ چۆڵکرا و زۆربەی میوانەکانی گواسترانەوە بۆ هۆتێلێکی دیکە.
ئیلۆن ماسک
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند، تەقینەوەکە هیچ پەیوەندییەکی بە خودی
سایبەرترۆکەوە نییە.