میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تێسلا سایبەرترەک لەبەردەم هۆتێل ترەمپ لە لاس ڤێگاس تەقییەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٥، میدیاکانی ئەمەریکا رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تێسلا سایبەرترەک لە بەردەم هۆتێلی لوکس ترەمپ لە شاری لاس ڤێگاس تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دووكەڵێكی زۆر دروستبووە.
ئاماژەیان بەوەکردووە، دوای تەقینەوەی
ئۆتۆمبێلەکە، هۆتێلەكەی ترەمپ لە لاس ڤێگاس چۆڵ کراوە.
ئەوەشیان خستەڕوو، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە
گەیشتوونەتە شوێنی روداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردووە.
هاوکات، بەپێی زانیاریەکانی میدیاکانی
ئەمریکا، هێشتا دڵنیانین کارێکی تیرۆریستیە یان تەنها رووداوێکی ئاسایی ئۆتۆمبێل
سووتانبووە.