سەردێڕ:

هێرشکرایە سەر پایتەختی ئۆکرانیا

PM:07:56:01/01/2025

2540 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئۆکرانیا رایگەیاند، هێرشێکی فڕۆکەی بیفڕۆکەوان کراوەتە سەر شاری کیێڤی پایتەختی وڵاتەکەیان، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئۆکرانیا رایانگەیاند، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥دا هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی روسیا کراوەتە سەر ناوەڕاستی شاری کیێڤ، لەئاکامی هێرشەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

دوا بەدوای، هێرشەکە دەزگای فریاکەوتنی حکومەتی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی روسیا، دوو کەس کوژراون و شەش کەسیش برینداربوون و چوار کەسی دیکەش لە ژێر دارو بەردی ئەو باڵەخانەیە دەرهێنراون کە هێرشەکەی کراوەتە سەر.

هاوکات، هێرشەکە چەند کاتژمێرێک دوای وتارەکەی ڤؤلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بووە، کە وتارێکی بەبۆنەی ساڵی نوێ پیشکەشکردوو، بەڵێنیدا کە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا هەموو هەوڵێک بدات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

 

 













گەلەری