ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سودانی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەکە لە چوارچێوەی راوێژ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی
نێوان عێراق و ئێرانە بۆ برەودان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان.
هەر بەوتەی ناوبراو، لە سەردانەکەی سودانی بۆ تاران گفتوگۆ و راوێژیش
لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکرێت.
پێشتریش، محەمە شیاع سودانی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ و لە سەردەمی سەرۆکایەتیی
ئیبراهیم رەئیسیدا سەردانی ئێرانی کردبوو.