میدیا جیهانیەکان رایانگەیاند، دوێنێ لە رووداوێکی هاتوچۆدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، لە نیو ئۆرلینزی وڵاتی ئەمریکا، بارهەڵگرێک خۆی بە خەڵکێکی زۆردا کێشاوە و بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ی کەسی دیکەش برینداربوون.
شایەتحاڵان ئاهەنگەکانی سەری ساڵیان بە ترسناک وەسف کردووە کاتێک بارهەڵگرێک
خۆی کێشاوە بە قەرەباڵخیەکدا کە خەڵکانێکی زۆری تێدا بووە.
یەکێک لە هاوڵاتیەکان بە سی ئێن ئێن-ی وت: "تەنها ئەوەی بینیم بارهەڵگرێک
بوو کە بە هەموو کەسێکدا کەوتبوو." لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تەرمێک بەرەو من
فڕی، ئاماژەی بەوەشکرد، گوێی لە دەنگی تەقەش بووە.
سەرچاوە ئەمنییەکان رایانگەیاند: "لە ئێستادا قەزای هەشت کاردەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی
رووداوێکی قوربانیی بەکۆمەڵ کە تێیدا بارهەڵگرێک پێکدادان بووە لەگەڵ قەرەباڵخییەکی
زۆردا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کە نوێکارییەکان بەردەست بوون بڵاودەکرێنەوە، جەختیشی
لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە ناوچەکە کردەوە.