سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ کۆتای هێنان بە شەڕی سێ ساڵە لەگەڵ رووسیا، وتیشی، دڵنیان لەوەی دۆناڵد ترەمپ کۆتایی بە قەیرانی ئۆکرانیا دەهێنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ڤلۆدمیر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن ساڵی نوێ ساڵی ئۆکرانیا بێت و هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕ بهێنن و رووسیا رابگرن.
باسی لەوەشکردوە، دڵنیان لەوەی دۆناڵد ترەمپ
کۆتایی بە قەیرانی ئۆکرانیا دەهێنێت و وتیشی، لەگەڵ ئەمریکا فشار دەخەنە سەر رووسیا
بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئۆکرانیا لەم شەڕەدا
لەگەڵ رووسیا شکست بهێنێت ئەوا موشەک و چەکەکانی رووسیا بە هەموو ئەوروپادا
بڵاودەبنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا
وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئامادەی دانوستانن و ئەمریکا هەموو ئامرازێکی
لەبەردەستە بۆ رازیکردنی ئۆکرانیا بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست.