سەردێڕ:

رووسیا هەناردەى گازى بۆ ئەوروپا راگرت

PM:12:59:01/01/2025

3028 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوى کردەوە، کە بەهۆى تەواوبوونى گرێبەستەوە، رووسیا هەناردەی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا راگرتووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوى کردەوە، کە بەهۆى تەواوبوونى گرێبەستەوە، رووسیا هەناردەی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا راگرتووە و دوای دەیان ساڵ لە هەناردەی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا لە رووسیاوە بەناو ئۆکرانیا، ئەمڕۆ بەتەواوی هەناردەی گازی سروشتی رووسیا بۆ ئەوروپا وەستا.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستەڕوو، هێلی هەنارەی گاز بەناو وڵاتی ئۆکرانیادا تێپەریوە و گەیشتووە بە وڵاتانی ئەوروپا و ماوەی ئەو گرێبەستە ٥ ساڵ بووە و لە مانگی یەکی ٢٠٢٥دا وادەی گرێبەستەکە کۆتایی هاتووە.

هاوکات، بەکارهێنەران و کۆمپانیاکان لە ئەوروپا رووبەڕووی بارگرانی ئابووری بوونەتەوە، ئەمساڵ نرخی غازی سروشتی بە رێژەی ٪٤٧ بەرزبووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵدەدەن کاردانەوەی خراپترین قەیرانی تێچووی ژیان تێپەڕێنن.













گەلەری

‌بەپەلە