سەرۆکی دیوانی لێکۆڵینەوە هۆشداری دەدات لە هەر هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە جێبەجێکردنی دەستگیرکردنی سەرۆکی لابراوی کۆریای باشوور: ئێمە پێمان باشە جێبەجێکردنەکە بێ کێشە و پشێوی گەورە بێت، درێغی ناکەین لە کۆکردنەوەی پۆلیس ئەگەر ناچار بین
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، لێکۆڵەران لە سیئۆل رایانگەیاند، ئەو فەرمانی دەستگیرکردنەی لە دژی سەرۆکی لابراو یۆن سوک یۆل دەرچووە "لە ماوەی دیاریکراودا" جێبەجێ دەکرێت.
ئۆی دۆنگ وون،
سەرۆکی دیوانی لێکۆڵینەوەی گەندەڵی VIP بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەم یاداشتە "لە ماوەی دیاریکراودا"
جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،
لێکۆڵەران پێیان باشە جێبەجێکردنی یاداشتەکە بەبێ پشێوی گەورە و بە ئاسانی بێت، هۆشداریدا
لەوەی کە درێغی ناکەن لە "کۆکردنەوەی پۆلیس" ئەگەر پێویست بوو.
وتیشی: ئێمە رێوشوێنەکان دەگرینەبەر وەک دانانی بەربەست و داخستنی
دەروازە ئاسنینەکانی (یی یون) بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە و جێبەجێکردنی فەرمانی
دەستگیرکردن، هۆشداریشیدا ئەوانەی هەوڵی رێگریکردن لە دەستگیرکردنی سەرۆکی لابراو دەدەن
خۆیان دەخەنە بەردەم "دادگاکردن".