سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، ئاگادارکردنەوەکەی بۆ حەماس دووپاتکردەوە، تا ئەو کاتەی دەستبەکار دەبێت، دەستگیرکراوانی غەززە ئازاد بکەن
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، سکای نیوزی عەرەبی بڵاوی کردەوە، لە میانی ئاهەنگێکی شەوی سەری ساڵدا لە فلۆریدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا وتی: دەبینین چی روودەدات"من بەم شێوەیە دەیڵێم: باشترە رێگە بە بارمتەکان بدەن بگەڕێنەوە بە خێرایی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم لێدوانەی ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری سی ئێن ئێن بوو سەبارەت
بە گفتوگۆی ئەم دواییەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت
بە ئەگەری ئاگربەست و رێککەوتنی بارمتەکانی غەززە.
مانگی رابردوو ترامپ لە ماڵپەڕی (تروث سۆشیال)دا نووسیبووی: ئەگەر بەر لە
٢٠ی ١ی ٢٠٢٥، ئەو بەروارەی کە بە شانازییەوە وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبم،
بارمتەکان ئازاد نەکرێن، ئەوا باجێکی قورس لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێت، و باجەکەی
لەلایەن ئەو بەرپرسانەوە دەدرێت کە "ئەوان ئەم دڕندەییانەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە".
لەو چوارچێوەیەدا کۆمپانیای پەخشی ئیسرائیل دوێنێ لە راپۆرتێکدا رایگەیاند،
حەماس داوای ئاگربەستی بۆ ماوەی هەفتەیەک کردووە، بۆ ئەوەی بتوانێت لیستی ئەو زیندانییە
زیندووانە ئامادە بکات کە ئیسرائیل داوای کردووە.