سەردێڕ:

ئەو نیشانانە چین کە تەندروستی جگەر دەردەخەن؟

PM:01:06:31/12/2024

2092 جار خوێندراوەتەوە

جگەر بە یەکێک لە گرنگترین ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە دادەنرێت، بەرپرسە لە (دەرکردنی ژەهرەکانی ناو خوێن، رێکخستنی چەوری و کاربۆهێدرات و هتد..)، ئەگەر جگەر بەباشی کار نەکات ئەوا دەرئەنجامی خراپی لەسەر بەشەکانی دیکەی جەستە دەبێت و کێشەی تەندروستی دروست دەکات.


بەپێی ماڵپەڕی "mayoclinic" لە بابەتێکی تەندروستیدا باس لە نیشانە مەترسییەکانی تێکچوونی جگەر کراوە، کە دەبێت لە بوونی هەر نیشانەیەک سەردانی کتۆر بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ئەو نیشانە مەترسیدارانەی کە دەبێت لەکاتی دەرکەوتنیان زوو سەردانی دکتۆر بکرێت بۆ چارەسەر ئەمانەن: 
١. ئاوسان، بە یەکێک لەباوترین نیشانەکان دادەنرێت کە دەریدەخات جگەرت زیانی پێگەیشتووە، دەرکەوتووە ٥٠٪ ئەوانەی هەستیان بە ئاوساوی کردووە نەخۆشی جگەریان هەبووە.

٢. زەردبوونی پێست یان چاوەکان، بە یەکێک لە نیشانە باوەکانی نەخۆشی جگەر دادەنرێت، کاتێکە کە جگەر ناتوانێت ئەو مادەکیماییانە پاک بکاتەوە کە لەلایەن خرۆکە سوورەکانی خوێنەوە دروست دەبن و ئەوەش رەنگی زەرد دەداتە چاوەکان.

٣. رەنگی میز دەگۆڕێت بۆ رەش، ئەوەش بە هەماش شێوە نیشانەیەکە کە جگەر زیانی پێگەیشتووە، هۆکارەکەشی کەڵەکەبوونی مادەکییمایەکانە کە خرۆکە سوورەکانی خوێن دروستی دەکات.

٤. کاڵبوونەوەی پیسایی، هەندێک لەو کەسانەی جگەریان تووشی زیان بووە هەستیان بە گۆڕانکاریی کردووە لە پیساییاندا بەوەی رەنگەکەی لە رەنگە ئاساییەکە کاڵتر بووەتەوە، ئەوەش نیشانەیەکە جگەر زیانی پێگەیشتووە.

٥. ئازاری سکیش یەکێکە لە نیشانەکان، جگەر دەکەوێتە بەشی سەرەوەی لای راستەوە تۆزێک خوار قەفەزەی سنگ، لەکاتی زیان پێگەیشتنیدا لەوانەیە تووشی ئاوسان ببێت، ئەوەش فشار دەخاتە سەر شانەکانی چواردەوری و تووشی ئازاریان بکات.














گەلەری